١٦ شوبات ٢٠٢٦ - ١٤:٣٩
Source: Mehrnews
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا ڕاستگۆ بێت، ڕێک‌دەکەوین

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تۆپ لە مەیدانی ئەمریکایە و دەبێ بیسەلمێنێت کە بەدوای ڕێککەوتنەوەیە، وتی: ئەگەر ڕاستگۆ بێت، بەدڵنیاییەوە دەگەینە ڕێککەوتن.

 مەجید تەخت‌ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی بی‌بی‌سی وتی: ئێران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا ڕابێت، بەو مەرجەی کە ئەمریکاییەکان سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆمان گفتوگۆ بکەن.
ناوبراو جەختی کرد: تۆپ لە مەیدانی ئەمریکایە و دەبێ بیسەلمێنێت کە بەدوای ڕێککەوتنەوەیە. ئەگەر ڕاستگۆ بێت، بەدڵنیاییەوە دەگەینە ڕێککەوتن.
تەخت‌ڕەوانچی هەروەها سەبارت بە خولی دووەمی دانوستانەکان لە ژێنێڤ، وتیشی: گفتوگۆکان تا ئێستا ئیجابی بوون، بەڵام داوەری کردن لە ئێستادا زووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha